ئارام ناسیح
(ماستەر لە زانستە سیاسییەکان)
باسی دووه‌م: ڕۆڵی كاریگه‌ر له به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆردا
به‌رگریكردنی پێشمه‌رگه له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی داعش له دیدی به‌رپرسانی سه‌ربازیی واشنتۆنه‌وه شوێنی متمانه و ئیعتیبار بوو. ئه‌وان له ستایشكردنی هاوبه‌شه سه‌ربازییه تازه پێگه‌یشتووه‌كاندا هه‌میشه سوود له ده‌سته‌واژه‌ی سپارتای بچووك (Little Sparta) وه‌رده‌گرن وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سپارتای ده‌وڵه‌ت-شاری یۆنانی دێرین كه به هۆی سوپاكه‌یه‌وه به شاری شكۆ و هێز ناسرا بوو، وێڕای كه‌می ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی، به‌ڵام تواناییه‌كی به‌رزی شه‌ڕكردنیان هه‌بوو. به هۆی هێزی پێشمه‌رگه‌شه‌وه كه له ڕوانگه‌ی سوپای ئه‌مریكاوه، هێزێكی شه‌ڕكه‌ر و چالاكن، كوردستانی عێراق هه‌وڵ ده‌دات ببێت به سپارتایه‌كی بچووك.هه‌روه‌ها به هۆی بوونی وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارام و جێگه‌ی متمانه، بوو به مه‌یدانێكی بێهاوتا كه تێیدا وڵاتانی ڕۆژئاوا پرۆسه سه‌ربازییه‌كانیان دژ به ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ڕێوه ده‌برد.
توانایی هێزی پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی داعش ڕۆڵێكی گرنگی له گۆڕینی سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكادا بینی، چونكه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی فۆڕمێكی دیكه‌ی له په‌یوه‌ندیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای ئه‌مریكا هێنایه كایه‌وه. لێره‌وه پێشمه‌رگه بوو به ئامرازێكی گرنگی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان به جیهانی ده‌ره‌وه. جه‌نه‌ڕاڵ ستیفن تاوزه‌ند (Stephen J Townsend) فه‌رمانده‌ی پێشووی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له‌باره‌ی ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌وه جه‌ختی كرده‌وه: "من زۆر خۆشحاڵم به به‌شدارییه‌كانی پێشمه‌رگه...ڕه‌نگه زۆرێك پێزانینێكی باشیان بۆ ئه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام من ئه‌و پێزانینه‌م هه‌یه. پێشمه‌رگه ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی داعشدا بینی، له‌نێوان ساڵانی 2014-2015، له ته‌واوی باكووری عێراق پێشمه‌رگه بوو به‌رگریی كرد."
له‌گه‌ڵ پێداگیری حكوومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌شدارینه‌كردنی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، پێشمه‌رگه له پێشه‌نگی ئه‌و هێزانه بوو سه‌لماندی توانایی شكاندنی داعش و پاراستی خه‌ڵكی سڤیلی هه‌یه. سه‌ره‌ڕای پڕاكتیزه‌كردنی دروشمی" نه‌بوونی سه‌رباز له‌سه‌ر زه‌وی" ده‌بوو هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بگاته ده‌ست پێشمه‌رگه وه‌ك هاوبه‌شێك، تاكوو ڕێگری له پێشڕه‌وی زیاتری چه‌كدارانی داعش بكات. سه‌رۆك دۆناڵد تڕا‌مپ له ستایشی ڕؤڵی كورده‌كان له تێكشكاندنی داعش ده‌ڵێت: "داعشمان له ماوه‌یه‌كی زۆر كورت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێك‌شكاند، ئه‌وه‌شمان به هاوكاریی كورده‌كان ئه‌نجام دا، ئه‌وان جه‌نگاوه‌ری مه‌زن و گه‌لێكی مه‌زنن."
وه‌ستانه‌وه له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وییه‌كانی داعش له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه سه‌ركه‌وتن و له‌هه‌مان كاتدا به‌رجه‌سته‌كردنی ڕۆڵی هاوبه‌شێكی سه‌ربازیی كاریگه‌ر بوو بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. به‌رپرسانی پنتاگۆن له هه‌ڵسه‌نگاندنیاندا بۆ تواناییە سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌رده‌م به هێزێكی كاریگه‌ر و هاوبه‌شێكی متمانه‌پێكراو وه‌سفیان كردووه. جه‌نه‌ڕاڵ مایكڵ ئێریك كۆڕێلا (Michael E. Corella) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (CENTCOM) له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: "من كارم له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه كورده‌كانمان كردووه و بۆم ده‌ركه‌وتووه متمانه‌پێكراو و توانان. له ساڵی 2004 له یه‌كه‌م گه‌شتم بۆ عێراق كارم له‌گه‌ڵدا كردوون، به‌م دواییانه‌ش له‌شه‌ڕ دژ به داعش له ساڵی 2014 بۆم ده‌ركه‌وتووه هاوبه‌شی ئێجگار متمانه‌پێكراو و توانان."
ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دوژمنێكی هاوبه‌ش بوو بۆ كورده‌كان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له هه‌مان كاتدا هه‌ردوولا به‌رژه‌وه‌ندییان له بوونی عێراقێكی سه‌قامگیر و فره‌ییدا هه‌بوو. له ڕابردووش‌دا سوپای ئه‌مریكا و پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان هه‌بووه و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بوونه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری بوونی كورد وه‌ك هاوبه‌شێكی ستراتیجیی دوورمه‌ودا به‌هێزتر ده‌كات. جێف فۆرتنبێری ( Jeff Fortenberry) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له مانگی شوباتی 2015 له‌به‌رده‌م كۆنگرێسدا ڕایگه‌یاند: "پڕۆسه‌ی تێكشكاندنی داعش پێویستی به هاوبه‌شی به‌هێز و كرده‌یی وه‌ك كورد له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. له تێكشكاندنی داعشدا پێشمه‌رگه توانایی خۆی سه‌لماندووه، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه ستراتیجییه‌كانی، وه‌ك به‌شێك له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رگریی له به‌هاكانی لێبورده‌یی و فره‌یی (Tolerance and Pluralism) كردووه، وێڕای دابینكردنی په‌ناگه‌ی ئارام بۆ كه‌مینه‌كانی وه‌ك مه‌سیحی، ئێزیدی و ئه‌و مووسڵمانه بێتاوانانه‌ی له‌ژێر حووكمی داعش هه‌ڵاتبوون."
سه‌رۆكی لێژنه‌كانی به‌رگری له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سیناتی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به ڕۆڵی پێشمه‌رگه له شه‌ڕ دژ به ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كرد و جه‌ختیان كرده‌وه: " تێبینی به‌شدارییه‌كی فره‌وانی هێزی پێشمه‌رگه‌مان له وه‌ستاندنی پێشڕه‌وییه‌كانی داعش كردووه. ئێمه له پلانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا تێده‌گه‌ین كه پشتگیریكردن، ڕاهێنان و پڕچه‌ككردنی 3 لیوای پێشمه‌رگه له‌خۆ ده‌گرێت. ئێمه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین زۆربه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیی هێزه كوردییه‌كان بێت. هانی وه‌زیری به‌رگری ده‌ده‌ین گه‌ره‌نتی گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان له كاتی گونجاو‌دا بكات. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه له وه‌زیری به‌رگری ده‌كه‌ین له‌باره‌ی پلانه‌كه و جێبه‌جێكردنی، زانیاری ته‌واو به لێژنه‌كانی به‌رگری بدات، به‌تایبه‌ت گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان بۆ هێزه كوردییه‌كان به‌خێرایی و له كاتێكی كه‌مدا."
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش و هه‌وڵه‌كان بۆ تێكشكاندنی خیلافه‌ته‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه، هه‌رێمی كوردستانی كرد به ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تیی گرنگ له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. لێره‌وه واشنتۆن وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ربازی، هاوكاریی پێشمه‌رگه‌ی كرد له میانی جه‌نگی دژ به تیرۆردا.
باسی سێیه‌م: هاوته‌ریببوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان
كۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له هه‌مبه‌ر پرسی كورد له عێراق، هه‌ر له دروستكردنی په‌ناگه‌ی ئارام و ناوچه‌ی دژه فڕین، تاكوو كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان و گوشاركردنه سه‌ر عێراق، هه‌تا هه‌رێم به پارێزراوی بمێنێته‌وه. ئامانجی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له هاتنی بۆ هه‌رێمی كوردستان بریتی بوو له: یه‌كه‌م، ئاماده‌یی سه‌ربازیی و چه‌سپاندنی ده‌ستڕۆیی خۆی له ناوچه‌كه‌دا. دووه‌م، چۆن ڕێگه له سه‌رهه‌ڵدانی نه‌یار بۆ هه‌ژموونی ئه‌مریكا به‌سه‌ر دونیادا بگرێت. بیرۆكه‌ی ڕێگریكردن له دروستبوونی نه‌یاری دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پۆڵ وڵفۆیتز Paul) Wolfowitz) جێگری پێشووتری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا كه به دۆكترینی وڵفۆیتز ناسراوه.
ئه‌مریكا له پڕۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و چه‌سپاندنی دیموكراسی له ئه‌فغانستان و عێراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. تواناییه‌كی زۆری ماددی و مرۆیی له‌و دوو وڵاته به‌فیڕۆ چوون، بێ ئه‌وه‌ی ئامانجی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌دی بێت. لێره‌وه ئه‌مریكییه‌كان به‌گومان بوون چیدیكه ئه‌و پره‌نسیپانه له كولتوور و وڵاتی دیكه ئه‌گه‌ری پڕاكتیزه كردن و جێبه‌جێبوونی هه‌بێت. له‌باره‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌شه‌وه، به‌رپرسانی واشنتۆن پێیان وایه ئه‌و وڵاتانه بەئاسانی نابن به ده‌وڵه‌تی سه‌قامگیر و خاوه‌ن سه‌روه‌ری، هه‌ر به‌ناوچه‌ی پڕ له كێشه ده‌مێننه‌وه و، كێشه‌كانی ته‌نیا له‌و سنووره جوگرافیییه‌شدا قه‌تیس نابێت، به‌ڵكوو ده‌بن به هه‌ڕه‌شه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هێز و هاوبه‌شی متمانه‌پێكراو هه‌بێت كه له ئه‌گه‌ری دروستبوونی قه‌یراندا بتوانرێت هاوكاریی له‌گه‌ڵدا بكرێت. له ڕابردوودا زلهێزه‌كان له ڕێگه‌ی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تییه‌وه وڵاتانی ناوچه‌كه‌یان به میتۆده جیاوازه‌كانی وه‌ك: هاوسه‌نگیی هێز، ده‌وره‌دان (احتواء)، ئابڵووقه و شه‌ڕ به‌ڕێوه ده‌برد. به‌ڵام ئێستا هێنانی پێشمه‌رگه یان هه‌رێمی كوردستان بۆ ناو ئه‌م هاوكێشه‌یه به واتای گۆڕین و فره‌وانبوونی سیسته‌می ئیداره‌دانی ناوچه‌كه دێت.
له سێبته‌مبه‌ری 2014 له كۆنگرێسی ئه‌مریكا به ئاماده‌بوونی جۆن كێری (John Kerry)، وه‌زیری ده‌ره‌وه، سیناتۆر جیمس ڕیچ (James Risch) له‌باره‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان دژ به داعش له عێراق ڕایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به بوونی سه‌رباز له‌سه‌ر زه‌وی، كێ ئه‌و كاره ده‌كات؟ ئێمه ده‌زانین عێراقییه‌كان ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن. ئه‌وان له‌گه‌ڵ كه‌مترین هه‌ڕه‌شه‌دا، چه‌ك و جله فه‌رمییه‌كانیان فڕێ دا و گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه... ئێوه ده‌زانن باشترین گرووپ بتوانێت ڕۆڵی سه‌رباز له‌سه‌ر زه‌وی ببینێت، كورده‌كانن. ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕنه‌كراو سه‌ركه‌وتوون. متمانه‌پێكراون، جه‌نگاوه‌ری مه‌زنن. ئه‌گه‌ر له‌م باره‌یه‌وه كه‌سێك بیه‌وێت له عێراق یان سووریا سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وا ده‌بێت كورده‌كان بن."
به نزیكبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌لاماردانی هێزی پێشمه‌رگه له مانگی ئابی ساڵی 2014، سه‌رۆك ئۆباما فه‌رمانی به وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی دژ به داعش و زیادكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ هێزی پێشمه‌رگه كرد. جووڵه‌كانی سه‌رۆك ئۆباما به واتای دووباره تێوه‌گلان له جه‌نگ له عێراق نه‌بوو، بگره كاردانه‌وه‌یه‌كی پێویست بوو نه‌ك ته‌نیا بۆ ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی مرۆیی، به‌ڵكوو بۆ به‌رگرتنیش بوو له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار كه ڕووی له هاوبه‌شێكی گرنگ بوو .
جۆن مه‌ككین( John Mccain) ، سیناتۆری به‌ئه‌زموونی كۆمارییه‌كان و كاندیدی پێشووتری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا به كۆنگرێسی ڕاگه‌یاند "من ده‌مه‌وێت هاوڕێ كورده‌كانمان بناسن، ئه‌وان هاوپه‌یمانێكی به‌هێز و خۆڕاگرن." پێگه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و وێنه‌یه‌ی له دیدی به‌رپرسانی ئه‌مریكادا زیاتر چه‌سپاند كه كورده‌كان جێگه‌ی متمانه و هاوبه‌شێكی كاریگه‌رن. ڕۆبه‌رت فۆرد(Robert S. Ford) باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له سووریا، له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه پێی وایه: "پێشمه‌رگه گرووپێكی سه‌ره‌كی و جێگه‌ی متمانه‌ن، ده‌توانن سوود له هاوكارییه‌كانی ئێمه وه‌ربگرن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له‌سه‌ر زه‌وی."
به هۆی ماندووبوونی ئه‌مریكا و نه‌گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی له بونیادنانی سیسته‌می دیموكراسی و پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی به تایبه‌ت له ئه‌فغانستان و عێراق، جه‌ختی كرده سه‌ر دروستكردنی هاوبه‌شی سه‌ربازیی خۆجێی، تاكوو ببێت به جێگره‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی تێكشكاندنی تیرۆر به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردوولایه. هه‌روه‌ها له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه و مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ، بتوانێت پشتیان پێ ببه‌ستیت. لێره‌وه هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ربازیی ناده‌وڵه‌تی بوو به به‌شێك له‌و هێزه‌ی ده‌كرێت ئه‌مریكا له داهاتووشدا وه‌ك سه‌رباز له‌سه‌ر زه‌وی پشتی پێ ببه‌ستێت.
باسی چواره‌م/ شكستی سوپای عێراق و بوونی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤ
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نیوان ساڵانی 2003 تا 2011 ته‌نیا له ڕێكخستنه‌وه‌ی 8 لیوای پێشمه‌رگه به بڕی 92 ملیۆن دۆلار هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، له به‌رانبه‌ردا به‌تێچووی 26 ملیار دۆلار، 91 لیوای هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی ڕێك خسته‌وه و پڕچه‌كی كردن. واته 11.5 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر لیوایه‌كی پێشمه‌رگه، به‌ڵام 229.3 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر لیوایه‌كی هێزه‌كانی عێراق خه‌رج كرا. له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی چه‌كدارانی داعش، یه‌ك له‌سه‌ر چواری هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌ڵوه‌شانه‌وه، له كاتێكدا پێشمه‌رگه دوچاری شكستێكی له‌و شێوه‌یه نه‌بوو.
دوای نزیكه‌ی نیوسه‌ده له خه‌باتی پارتیزانی دژ به حكوومه‌ته‌كانی عێراق، پێشمه‌رگه وه‌ك جه‌نگاوه‌ر ناوبانگێكی گه‌وره‌ی له ته‌واوی وڵاتانی ڕۆژئاوا په‌یدا كرد. به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا، هێزه عێراقییه‌كان له ساڵی 2009 دوچاری لاوازییه‌كی زۆر بوونه‌وه. ژماره‌ی ئه‌ندامانی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی عێراق نزیكه‌ی 400 هه‌زار سه‌رباز بوو كه به باشترین چه‌كی ئه‌مریكی، پڕچه‌ك كرابوون، كه‌چی له هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی ته‌نیا 80 هه‌زار سه‌رباز ده‌بوو. به هۆی مانه‌وه‌ی له میانی شه‌ڕه‌كانی هاوینی 2014 پێشمه‌رگه بوو به گه‌وره‌ترین هێزی ئه‌منی له عێراق كه ئه‌مریكا له تێكشكاندنی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا پشتی پێ ده‌به‌ست. لێره‌وه پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكی جێگره‌وه و شوێنی متمانه، بوو به به‌شێك له ستراتیجیی سه‌ربازیی ئه‌مریكا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
هه‌رێمی كوردستان بوو به ناوچه‌یه‌كی گرنگی ستراتیجی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان دژ به ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، له‌به‌رئه‌وه له مانگی ته‌ممووزی 2016 بۆ یه‌كه‌مجار ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌شنووسێكی لێكتێگه‌یشتنیان له بواری هاوكاریی سه‌ربازی واژوو كرد. یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه‌ش ته‌نیا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مریكاوه نه‌بوو، به‌ڵكوو لایه‌نی ناو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانیش پشتگیری هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد، تاكوو سه‌ربه‌خۆیی زیاتر لەڕووی ده‌سه‌ڵاته‌وه له به‌غدا به‌ده‌ست بهێنێت. به‌بێ بوونی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵه‌كانی له‌ناوبردنی داعش كاتی زیاتر و تێچوویه‌كی زۆرتری ده‌ویست، چونكه هه‌رێمی كوردستان له زۆر ڕووه‌وه پێگه‌یه‌كی ستراتیجیی بوو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی داعش.
ئه‌زموونی ڕابردووی پێشمه‌رگه له شه‌ڕكردن دژ به ڕێكخراوه تیرۆرستی و توندڕه‌وه‌كان ئه‌و تێڕوانینه‌ی لای ئه‌مریكییه‌كان به‌هێزتر كرد كه پێشمه‌رگه كلیلی تێكشكاندنی داعشه له عێراق، چونكه ته‌نیا هێزی ئه‌منیی پارێزراون كه به هۆی پێشڕه‌وییه‌كانی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه دوچاری شكست و هه‌ڵوه‌شانه‌وه نه‌بوونه‌ته‌وه. جگه له‌وه‌ی له به‌غدا‌وه تاكوو شاری مووسڵی پایته‌ختی خیلافه‌ته‌كه‌ی داعش نزیكه‌ی 350 میله، له كاتێكدا مووسڵ ته‌نیا 30 میل له هه‌ولێره‌وه دووره. لەڕووی پڕاكتیكیشه‌وه ناوچه كوردییه‌كان پێگه‌یه‌كی ناوازه‌یه بۆ ده‌سپێكی جه‌نگ دژ به داعش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورده‌كان خاوه‌ن مۆڕاڵی به‌رز و ڕۆحییه‌تی جه‌نگن، توانیویانه به هاوكاریی ئه‌مریكا كۆنتڕۆڵی سنووره‌كانی خۆیان بكه‌ن.
سه‌ره‌تای مانگی ئابی 2014 ئاڕاسته‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی داعش ڕووی له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش هێزی پێشمه‌رگه دوچاری شكست هات و پاشه‌كشه‌ی كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی له شه‌نگال و مه‌خموور ڕووی دا. هۆكاری ئه‌م شكسته‌ش له‌ڕاستیدا نه‌بوونی چه‌كی پێویست بوو، به‌تایبه‌ت چه‌كی دژه تانك و زریپۆش، چونكه داعش ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له‌و تانك و زریپۆشه ئه‌مریكییانه‌دا گرتبوو كه به سوپای عێراق درابوون و له شه‌ڕ دژ به هێزی پێشمه‌رگه به‌كاری ده‌هێنان. له‌گه‌ڵ وه‌شاندنی یه‌كه‌م گورزی ئاسمانیی ئه‌مریكا دژ به داعش، پێشمه‌رگه پێشڕه‌وییه‌كانی داعشی ڕاگرت و ته‌نانه‌ت پاراستنی سنووری ئه‌و ناوچانه‌شی كه‌وته ئه‌ستۆ كه به ناوچه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ناسراون، وه‌ك كه‌ركووك و هه‌ندێك له ناوچه‌كانی دیاله و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددین.
ده‌سپێكی گورزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا دژ به داعش له عێراق به ئامانجی به‌رگریكردن بوو له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاری هه‌ولێر. چونكه ئه‌مریكییه‌كان سووربوون له‌سه‌ر پابه‌ندییه‌كانی خۆیان بۆ پاراستنی كورده‌كانی عێراق. وه‌ك سه‌رۆك ئۆباما ڕایگه‌یاند: "هه‌ولێر هێڵی سووره، ئێمه ڕێگه ناده‌ین ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی ئیسلامی له هه‌ولێر نزیك بێته‌وه."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران هه‌ژموونێكی زۆریان له‌ناو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراقدا هه‌یه، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بوون به به‌شێك له پێكهاته‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی عێراق و یه‌كه زریپۆشه‌كان كه هێزی گورزوه‌شێنی سه‌ره‌كیی عێراق پێك ده‌هێنن. بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تی ناو پێكهاته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیش، سوودیان له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده شیعییه‌كان وه‌رده‌گرت. نموونه‌ی ئه‌مه‌ش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌واوی ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان بوو له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ئامرلی و جورف ئه‌لسه‌خه‌ر. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران كه ده‌رفه‌تی ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی هه‌واڵگری و چه‌كی قورس و یارمه‌تی لۆجستی بۆ ئاسان كردبوون.
به هۆی باڵاده‌ستیی گرووپه میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران به‌سه‌ر هێزی ئه‌منیی عێراقییه‌وه، ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان زیاتر جه‌ختیان له‌سه‌ر پێشمه‌رگه بوو له به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنه سه‌ربازییه‌كاندا. ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌رانه‌ی گرووپه میلیشیاكان تێیدا باڵاده‌ست بوون، هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكی هیچ جۆره پاڵپشتییه‌كی ئه‌و هێزانه‌یان نه‌ده‌كرد له‌سه‌ر زه‌وی چونكه ئه‌و گروپانه نوێنه‌رایه‌تیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن. به‌ڵام چه‌ندان ئۆپه‌ڕاسیۆنی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ئه‌نجام دا، وه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت له حه‌ویجه كه به هاوكاریی هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پێشمه‌رگه له‌ناو قووڵایی ده‌سه‌ڵاتی داعش ئه‌نجام درا. هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكا هاوشان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه به‌شداریی ئه‌و جۆره پڕۆسه سه‌ربازییه تایبه‌تانه‌ی به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له حكوومه‌تی عێراق ده‌كرد.
هه‌وڵه‌كانی له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا، پێشمه‌رگه‌ی كرد به‌هێزێكی متمانه‌پێكراو بۆ ئه‌مریكییه‌كان زیاتر له‌هه‌ر هێزیكی دیكه‌ی عێراقی.
مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مریكا له‌گه‌ل كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به چه‌ند قۆناغێكی جیاوازدا تێده‌په‌ڕێت. نووسه‌ری ئه‌مریكی مایكڵ گانته‌ر (Michael Gunter) سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌به‌رانبه‌ر كورد بۆ پێنج قۆناغ دابه‌ش ده‌كات:
قۆناغی یه‌كه‌م/ دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و ڕاگه‌یاندنی چوارده خاڵه‌كه‌ی سه‌رۆك ودرۆ وڵسن (Woodrow Wilson 1856-1924) ده‌ست پێ ده‌كات كه له خاڵی دوازده‌یه‌مدا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدا بوو كه نه‌ته‌وه‌كانی ژێرده‌ستی عوسمانی ده‌توانن خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن. له‌م نێوانه‌دا كوردیش چاوی له‌وه بوو سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام به گه‌ڕانه‌وه‌ی توركیا به ڕابه‌رایه‌تیی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك، كۆتایی به خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان هات.
قۆناغی دووه‌م/ ئه‌م قۆناغه به پشتگیریكردنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له شۆڕشی كورد به ڕابه‌رایه‌تیی مه‌لا مسته‌فای بارزانی دژ به حكوومه‌تی عێراق له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی بیست ده‌ست پێ ده‌كات. به ڕێكه‌وتنی شای ئێران له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێن له ساڵی 1975 كۆتایی به هاوكاری و پشتگیریی ئه‌مریكا و ئێران بۆ شۆڕشه‌كه هات، وه‌ك هینری كیسه‌نجه‌ر (Henry Kissinger) وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌وه ده‌ڵێت: "نابێت كاری نهێنی و چالاكیی خێرخوازی تێكه‌ڵ بكرێت." لێره‌وه ئه‌م قۆناغه كۆتایی پێ هات.
قۆناغی سێیه‌م/ ئه‌م قۆناغه له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی جه‌نگی كه‌نداو له ساڵی 1991 ده‌ست پێ ده‌كات، دواتر بوو به هۆی دروستبوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له میانی ئه‌م قۆناغه‌دا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كورده‌كانی عێراقی وه‌ك ( كورده باشه‌كان) وه‌سف كرد.
قۆناغی چواره‌م/ به هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن له ساڵی 2003 ئه‌م قۆناغه ده‌ست پێ ده‌كات. له هه‌مان كاتدا ده‌كرێت به قۆناغی دیفاكتۆی نێوان نێوان ئه‌مریكا و حكوومه‌تی هه‌رێم De Facto US-KRG Alliance Stage)) وه‌سف بكرێت و تاكوو ئێستاش به‌رده‌وامیی هه‌یه.
قۆناغی پێنجه‌م/ ئه‌م قۆناغه، قۆناغی مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مریكایه له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستانPKK، به پێچه‌وانه‌ی تێڕوانین و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ كوردی عێراق كه به كوردی باش وه‌سفیان ده‌كات، كورده‌كانی ناو پارتی كرێكارانی كوردستان به (كوردی خراپ) داده‌نێت. به هۆی گرنگیی پێگه‌ی جیۆپۆڵه‌تیكی توركیا و بوونی وه‌ك هاوپه‌یمانێكی گرنگ له ناتۆ، ئه‌مریكا هه‌میشه پشتیوانی توركیا بووه له دژایه‌تیكردنی پارتی كرێكارانی كوردستاندا، به‌ڵكوو ئه‌و پارته‌ی به جوولانه‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی داناوه و له چوارچێوه‌ی لیستی گرووپه تیرۆرستییه‌كاندا پۆلێنی كردووه.
له میانی جه‌نگی سارددا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پرسی كوردی له عێراق وه‌ك چه‌كێك دژ به هه‌ژموون و كاریگه‌ریی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌كار ده‌هێنا، وه‌ك هێنری كیسه‌نجه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "من ده‌مه‌وێت ”سۆڤیه‌تییه‌كان” ئه‌وه‌یان له‌بیر بێت كه ئه‌وان له میسر ده‌رچوون و عێراقیش ده‌بێت ببێت به بیرێكی بێ‌بن بۆیان. من ده‌مه‌وێت به هه‌موو كه‌سێك بڵێم، ئه‌وه‌ی پێی وا بێت بۆ جمووجۆڵ دێته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌بێت له‌وێ بڕوات و دوور بكه‌وێته‌وه... ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌مان ده‌وێت؛ ئه‌مه له مێشكی خۆیان دابنێن و ئه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنن نرخی جمووجووڵه‌كانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر گرانبه‌ها ده‌ربكه‌وێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان ده‌وێت عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه ناتوانن به كلكگرێدانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت هه‌ست به ئازادی بكه‌ن. ئێمه ئه‌وه‌شمان له كورد ده‌وێت هه‌ر بایی ئه‌وه‌نده به‌هێزبن كه ببنه برینێكی كراوه له جه‌سته‌ی عێراقدا." لێره‌دا برینی كراوه به واتای به‌رده‌وامیدان به بوونی گرفت یاخود قه‌یرانێك له هه‌ناوی ده‌وڵه‌تێكدا كه ئاڕاسته‌یه‌كی دژ به خواستی ئه‌مریكای هه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بوو ئه‌مریكا پشتیوانیی له ڕێگاچه‌ره‌یه‌ك نه‌ده‌كرد بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه، به‌ڵكوو بۆ له قاڵبدانی هه‌ژموونی سۆڤیه‌ت هه‌وڵی ده‌دا پرسی كورد وه‌ك ڕۆڵگێڕیی كلیلێك له‌ناو ستراتیجیی جه‌نگی ساردی هه‌رێمایه‌تی خۆی بیبینێت.
مایكڵ نایتس،(Michael Knights) توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی واشنتۆن بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك، پێی وایه: "كه‌یسی كورد له عێراق بۆ ئه‌مریكییه‌كان هه‌میشه كه‌یسێكی بێوێنه بووه، ئه‌ویش له‌به‌ر بوونی كوردێكی زۆر له توركیا و ئێران و سووریا. به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌یسی باڵكان، دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌وانه‌یه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سنووری چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه." به‌دیوێكی دیكه‌شدا كورد له عێراقدا ئه‌زموونێكی باشی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه، لێره‌وه ده‌رفه‌تی بوونی وه‌ك دۆستێكی هه‌میشه‌یی واشنتۆن له ناوچه‌كه زۆرتره؛ وه‌ك به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا، ده‌ڵێت: "به‌شێكی باشی په‌یوه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كورد بۆ قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه له دژی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه‌ش ناوبانگی كوردی زیاتر كردووه. هه‌روه‌ها هۆكارێكی تر كردنه‌وه‌ی باوه‌شی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئاواره‌كان و بڕوابوون به ئازادیی ئایینی. هه‌موو ئه‌وانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌مریكا هه‌بووه كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێیی سه‌یری كورد و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن."
له تێكشكاندنی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیشدا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ته‌واوی پشتی به هێزه خۆجێیه‌كانی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان به‌ست. سه‌رۆك ئۆباما له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختی كرده‌وه: "ئێمه به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیجیمان له ده‌ركردنی داعش هه‌یه، ئێمه ڕێگه ناده‌ین ئه‌وان له عێراق و سووریا خیلافه‌تێك دروست بكه‌ن. به‌ڵام ئێمه ته‌نیا ئه‌و كاته ده‌توانین ئه‌وه بكه‌ین كه بزانین له‌سه‌ر زه‌وی هاوپه‌یمانمان هه‌یه ده‌توانن ئه‌و كاره بكه‌ن."
له ئێستاشدا به هۆی بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌وه، په‌یوه‌ندی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كورد به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی گرنگدایه، چونكه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه وه‌ك هاوبه‌شێكی متمانه‌پێكراو، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی ڕۆڵی گرنگی له هاوكێشه‌كانی ناو عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش هه‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ستراتیجیی جه‌نگی دژ به تیرۆریزمدا پێگه‌یه‌كی گرنگ و درێژمەودای هه‌یه.
به‌شی سییه‌م:
ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه
پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگاری و كۆسپی گه‌وره بووه‌ته‌وه به جۆرێك سنووره ناوخۆییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه و له ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیشدا به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرسی پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌دا دروست بووه.
باسی یه‌كه‌م: له ئاستی عێراق
دوای ڕووخانی ڕژێمی عێراق له ساڵی 2003 به بڕیاری فه‌رمانڕه‌وای مه‌ده‌نی (حاكم المدني) ئه‌مریكی پۆڵ بریمه‌ر (Paul Bremer) سوپای پێشووی عێراق هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، دووباره سوپایه‌كی نوێ دروست كرا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 26 ملیار دۆلای تێدا خه‌رج كرد تاكوو ببێت به سوپایه‌كی پڕۆفیشناڵ و گوزارشت له ئیراده‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق بكات. به‌ڵام هه‌ر زوو له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی شیعه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا و هه‌وڵی لاوازكردنی پێكهاته‌كانی دیكه له سوپادا درا، به جۆرێك له ئێستادا ڕێژه‌ی كورد له‌و سوپایه‌دا %1 تێناپه‌ڕێنێت.
تێڕوانینی كورد بۆ سوپای عێراق له هه‌ناوی ئه‌و مێژووه‌وه دێته‌ده‌رێ كه تێیدا ئه‌و سوپایه وه‌ك ئامرازی سه‌ركوتكه‌ری ده‌وڵه‌ت دژ به بوون و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌كارهاتووه، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه به نیگه‌رانییه‌وه له به‌هێزبوونی ئه‌و سوپایه‌ی ڕوانیوه و له به‌رانبه‌ردا هه‌وڵی به‌هێزكردنی پێشمه‌رگه‌ی داوه. حكوومه‌ته‌كانی دوای 2003 (حكوومه‌ته‌كانی مالیكی و عه‌بادی) ڕێگر بوون له به‌هێزبوون و پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه كه وه‌ك پارێزه‌ری هه‌رێمی كوردستان ناسراوه. له‌به‌رئه‌وه، پێشمه‌رگه نه‌یتوانیوه ببێت به خاوه‌نی چه‌كی قورس و پێشكه‌وتوو، چونكه فرۆشیارانی چه‌ك پێویستیان به ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی عێراق هه‌بوو. ئه‌و كابینه حكووميانه‌ی نوری مالیكی (2006- 2014) سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد به‌رده‌وام له دژی فرۆشتنی چه‌ك به پێشمه‌رگه ده‌وه‌ستایه‌وه. هه‌روه‌ها حكوومه‌تی عێراق خۆیشی ڕه‌دی ده‌كرده‌وه پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكات، به‌شه بودجه‌ی بۆ دیاری بكات و وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می به‌رگریی عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، چونكه ده‌یویست ژماره‌ی ئه‌و هێزه كه‌م بكاته‌وه. له هه‌مان كاتیش‌دا، نایه‌وێت هێزێكی چه‌كداری توانا هه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی خۆی بێت. ڕه‌نگه به دیوێكی دیكه‌دا ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندیی به سروشتی فیدڕاڵیزمیشه‌وه هه‌بێت، له سیسته‌مه فیدڕاڵییه‌كاندا هه‌میشه ناوه‌ند كۆنتڕۆڵی سیاسه‌تی به‌رگری ده‌كات، سه‌رباری ئه‌و گرفته سه‌ره‌كییانه‌ی له سیسته‌می فیدڕاڵیی عێراقیشدا هه‌یه.
بوونی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی له هێرشی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، به‌ته‌واوی مایه‌ی نیگه‌رانی حكوومه‌تی فیدڕاڵی بوو، چونكه پێیان وا بوو ئه‌مه گه‌مه‌یه‌كه به‌رپرسانی كورد به هاوكاری واشنتۆن، پاریس و له‌نده‌ن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به ئامانجی گۆڕینی واقیعی ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه كۆنتڕۆڵی ده‌كات كه له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به حكوومه‌تی فیدڕاڵییه، پاشان جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای تایبه‌ت تێیاندا.
له كۆنگرێسی ئه‌مریكا، ساڵی 2015 گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕه‌شنووسی پڕۆژه یاسایه‌كه‌وه كرا تێیدا حكوومه‌تی ئه‌مریكای پابه‌ند ده‌كرد به‌بێ گه‌ڕانه‌وه و وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له حكوومه‌تی عێراق، هێزی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكات، هه‌رچه‌ند دواتر پڕۆژه‌كه په‌سند نه‌كرا، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراقی به‌توندی دژی ئه‌م هه‌وڵه‌ی كۆنگرێس وه‌ستایه‌وه و به هۆكارێك بۆ دابه‌شكردنی عێراقی له قه‌ڵه‌م دا. سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی (2014-2018) پڕۆژه‌بڕیاره‌كه‌ی به فاكته‌ری زیادبوونی ئه‌و لێكترازانه دانا كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی شیعه له عێراق، پڕۆژه‌كه‌ی به سه‌ره‌تای دابه‌شكردنی عێراق وه‌سف كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكای له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد.
“حكوومه‌نی ئیتیحادی له به‌غدا دژی ناردنی ڕاسته‌وخۆی چه‌كه بۆ پێشمه‌رگه و به هه‌نگاوێكی دژ به ده‌ستووری ده‌زانێت و پێی وایه ده‌بێت پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سنووردار بكرێت نه‌ك بكه‌وێته كێبڕكێوه له‌گه‌ڵ سوپا كه هێزی باڵای فیدڕاڵییه له عێراق. پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه له دیدی حكوومه‌تی عێراقییه‌وه هه‌میشه وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ته‌ماشا كراوه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی تێدایه ببێت به هێزی ڕكابه‌ری ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق دروست بكات.
دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 و دواتر ڕووخانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن له ساڵی 2003، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كی به‌شێك له یه‌كه‌كانی سوپای پێشووی عێراقدا گرت، به‌ڵام ساڵی 2013 حكوومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی له دادگا دۆسیه‌یه‌كی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرده‌وه و داوای ئه‌و چه‌كانه‌ی كرد كه پێشمه‌رگه له كاتی شكستی سوپای پێشوودا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوون. پێداگربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌و چه‌كانه بۆ حكوومه‌نی فیدڕاڵی بگه‌ڕێنرێنه‌وه، چونكه موڵكی حكوومه‌ته. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی ڕوونی دیدگای ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدایه كه دژ به پڕچه‌ككردن و به‌هێزبوونی پێشمه‌رگه‌ن و هه‌رگیز وه‌ك به‌شێك له‌سیسته‌می به‌رگریی عێراق ته‌ماشای ناكه‌ن كه له ده‌ستووردا دانی پێدانراوه.
له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ له‌ژێر ده‌ستی داعش، حكوومه‌تی عێراق به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژ به به‌شداری فره‌وانی پێشمه‌رگه و چوونی بۆ ناو شاره‌كه بوو. حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران، ڕایگه‌یاند: "تێگه‌یشتنه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ڕوون و ئاشكرایه، ئه‌وان له جێگه‌ی خۆیان جووڵه ناكه‌ن و له پێگه‌كانی خۆیان ده‌مێننه‌وه. هیچ هێزێك ناچێته ناو شاری مووسڵ جگه له هێزی عێراقی." ئه‌م وتانه‌ی عه‌بادی زیاتر ئه‌و تێڕوانینه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می به‌رگریی عێراق نابینن.
له میانی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی عێراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، كاری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه ده‌روازه‌ی دیكه بۆ هێرشكردن دژ به داعش بكاته‌وه به جۆرێك له‌ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه نه‌بێت، تاكوو ناچار نه‌بێت به‌و ناوچانه‌دا تێپه‌ڕێت كه پێشمه‌رگه ده‌یپاراستن. له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵی ده‌دا ڕێگه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ره‌وه بكاته‌وه تاكوو له كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی شاری مووسڵدا پشت به‌هێزی پێشمه‌رگه نه‌به‌ستێت. عه‌بادی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: " كه‌س ناتوانێت ئه‌وه به‌سه‌رماندا بسه‌پێنیت كه كێ به‌شداری پڕۆسه‌كه بكات... ئێمه حه‌شدی شه‌عبیمان هه‌یه، فره‌وانی ده‌كه‌ین به جۆرێك هه‌موو كه‌مینه‌كانی شاری مووسڵ تێیدا به‌شدار بن." له كاتی ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌هیچ جۆرێك ناوی پێشمه‌رگه‌ی نه‌هێنا و هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ڕۆڵی ئه‌و هێزه نه‌كرد له تێكشكاندنی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا.
سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌ورووپیی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش ڕایانگه‌یاند به نیازن چه‌ك بۆ هێزی پێشمه‌رگه بنێرن، تاكوو بتوانێت ڕێگه له پێشڕه‌وییه‌كانی داعش بگرێت. به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق خواستی وڵاتانی ئه‌ورووپییان له ناردنی چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه وه‌ك ده‌ستوه‌ردانێكی ئاشكرا له كاروباری ناوخۆیی عێراق وه‌سف كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پڕچه‌ككردنی هه‌ر هێزێكی عێراقی ته‌نیا ده‌بێت له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه بێت؛ هه‌ر كارێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت و به‌هێزكردنی لایه‌نێكی ناوخۆیی عێراقه له‌سه‌ر حیسابی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی و سوپا فه‌رمییه‌كه‌ی، له‌به‌رئه‌وه هیچ ده‌وڵه‌تێك مافی ئه‌وه‌ی نییه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی عێراق بكات جگه له حكوومه‌ت. پڕۆسه‌ی پڕچه‌ككردنیش پێویسته له‌ڕێگه‌ی حكوومه‌تی فیدڕاڵی و هێزه چه‌كداره‌كه‌یه‌وه بێت كه به‌رپرسیاره له دابه‌شكردن و كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك.
ئایدۆلۆجیای ده‌وڵه‌ت له عێراق ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و پاشخانه كولتوورییه‌یه كه كاری له‌سه‌ر سه‌پاندنی ناسنامەیەکی دیاریكراو به‌سه‌ر ته‌واوی جیاوازی و فره‌ییه‌كاندا كردووه، لێره‌وه هه‌میشه حكوومه‌ته‌كانی عێراق، كورد و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك توخمێكی نامۆ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی بۆسه‌ر ده‌وڵه‌ت بینیوه. به بۆچوونی توێژه‌ر، ئه‌و هۆكارانه‌ی وای كردووه حكوومه‌تی عێراق دژ به پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه بێت بریتین لە:
لێره‌وه حكوومه‌ته‌كانی دوای 2003 له عێراق هه‌میشه ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره بوونه له‌به‌رده‌م پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه.
باسی دووه‌م: له ئاستی هه‌رێمی (ئێران و توركیا)
پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه، واته به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن وڵاتانی دراسێوه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر ئاسایشی خۆیان وێنا دەکرێت. ئه‌وان نایانه‌وێت سوپایه‌كی كوردی به‌هێز هه‌بێت، چونكه له خواستی سه‌ربه‌خۆیی كورد ده‌ترسن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی دابه‌شبوونی عێراق ده‌كه‌ن.
لقی یه‌كه‌م: ئێران و هه‌وڵه‌كانی بۆ لاوازكردنی هێزی پێشمه‌رگه.
به‌ر له‌ساڵی 2003 ئێران وه‌ها له هه‌رێمی كوردستانی ده‌ڕوانی كه به‌ربه‌ستێكه له نیوان خۆیی و عێراقی عه‌ره‌بیدا، به‌ڵام دوای ڕووخانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن، ئێران له‌ڕێگه‌ی زۆرینه‌ی شیعه‌وه پێگه و هه‌ژموونی له به‌غدا به‌هێز بوو، له‌به‌رئه‌وه زیادبوونی كاریگه‌ری و هێزی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك مه‌ترسی ده‌بینی. ترسی ئێران له پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند خاڵێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه:
دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر خاكی عێراق له حوزه‌یرانی 2014، ئێران به شێوه‌یه‌كی دراماتیكی و ئاشكرا بوو به به‌شێك له ڕووداوه‌كانی ناو عێراق له‌ڕێگه‌ی هاوكاریكردنی حكوومه‌تی عێراق و میلیشیا شیعییه‌كان دژ به داعش. هه‌روه‌ها ئێران په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان وه‌ك ئامرازێكی فشار له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌كارده‌هێنا له‌پێناو پارێزگاریكردن له خاسییه‌تی فره‌وانخوازی هه‌رێمی (التوسع الاقلیمی).
كاتێك چه‌كدارانی ڕیكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی په‌لاماری سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان دا، ئێران له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه بوو یارمه‌تی سه‌ربازیی بۆ هه‌رێمی كوردستان نارد تاكوو بتوانێت ڕووبه‌ڕووی داعش ببێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران، ده‌ڵێت: "ئێران له‌به‌رچاوی جوانی ئێمه پارێزگاری له عێراق نه‌كردووه، به‌ڵكوو تاران پارێزگاری له سنووره‌كانی خۆی كردووه له هه‌ر هێرشێكی دوژمنكارانه." ئێران نزیكبوونه‌وه‌ی داعشی له سنووره‌كانی خۆی وه‌ك مه‌ترسی و ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره ده‌بینی.
سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رانبه‌ر داعش و یارمه‌تیدانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ی ڕۆژئاواوه بۆ ئێرانییه‌كان مایه‌ی نیگه‌رانی بوو. له ڕاپۆرتێكدا ئاژانسی ئێرنای سه‌ربه حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌باره‌ی پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ڵێت: "ئامانجی ئه‌مریكا له به‌هێزكردنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت ئه‌م هێزه نه‌ته‌وه‌خوازه له‌ڕووی چه‌ك و تواناییەوه له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌هێزتر بێت."
به هۆی كۆنتڕۆڵكردنی سوپا له‌لایه‌ن شیعه‌كان و دروستبوونی حه‌شدی شه‌عبی، ئێران كاریگه‌ری و هه‌ژموونی به‌سه‌ر حكوومه‌نی فیدڕاڵییه‌وه به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندا بووه، له‌به‌رئه‌وه به‌رپرسانی ئێران پێیان وایه پێویسته هه‌رێمی كوردستان ملكه‌چی بڕیاره‌كانی به‌غدا بێت، ئه‌وان له ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌رده‌م پشتیوانی حكوومه‌تی فیدڕاڵین، وه‌ك به‌رپرسێكی ئێرانی به گرووپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی گووتوه: "پێویسته كورده‌كان هه‌وڵ بده‌ن سوود له بوونیان له به‌غدا وه‌ربگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن." لێره‌وه ترسی ئێرانییه‌كان له پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه له‌وه‌شدا خۆی ده‌بینیه‌وه كه ئه‌م هێزه ببێت به‌هێزێكی تواناتر له سوپای عێراق.
ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانیش له 25ی سێبته‌مبه‌ری 2017 به‌رپرسانی ئێرانی زیاتر تووڕه كرد؛ ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران (ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی) ڕیفراندۆمی وه‌ك "خیانه‌تێك دژ به‌ته‌واوی ناوچه‌كه" وه‌سف كرد.
لقی دووه‌م: توركیا و هه‌وڵی لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان
سه‌باره‌ت به توركیا، وه‌ها له پرسی كورد ده‌ڕوانێت بابه‌تێكه په‌یوه‌سته به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیاوه، له‌به‌رئه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه فاكته‌ری ئاسایش ڕۆڵی گرنگی له داڕشتنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌یه. له دیدی توركیاوه نابێت هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده به‌هێزبێت بتوانێت سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و سیاسی ڕابگه‌یه‌نێت و ببێت به ئه‌كته‌رێكی كاریگه‌ر له ناوچه‌كه‌دا، چونكه ئه‌وه ده‌بێت به مه‌ترسی بۆ ئاسایشی توركیا.
هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وای له حكوومه‌تی هه‌رێم كرد داوای هاوكاریی به‌په‌له له توركیا بكات بۆ ڕێگرتن له پێشڕه‌وییه‌كانی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به‌ڵام توركیا وه‌ڵامی حكوومه‌تی هه‌رێمی نه‌دایه‌وه و ئاماده نه‌بوو هیچ هاوكارییه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكات، به‌ڵكوو به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هاوكاریی نێوان پێشمه‌رگه و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی كرد له شه‌ڕكردن دژ به داعش.
پڕچه‌ككردن و به‌هێزبوونی پێشمه‌رگه واته بوونی توخمێكی سه‌ره‌كی و گرنگ له جێبه‌جێبوونی خواستی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌مه‌ش له په‌یوه‌ند به توركیاوه نه‌ك شوێنی مه‌ترسییه، به‌ڵكوو به‌توندی به‌گژ هه‌ر هه‌وڵێكی له‌م جۆره‌دا ده‌چێته‌وه. سه‌روه‌ختێك به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان، داوای پڕاكتیزه‌كردنی مافی چاره‌ی خۆنووسینی كوردی له عێراق ده‌كرد، به‌رپرسێكی توركیا له‌م باره‌یه‌وه به گرووپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "بارزانی ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی ڕاسته‌قینه ده‌بێته‌وه، ئه‌و پێویستی به هاوكاریی ئێمه‌یه، به‌ڵام به‌ده‌ستی ناهێنێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان. كاتێك بارزانی باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات، ئه‌وه نامانترسێنێت، ئێمه ده‌زانین ئه‌وه ڕوو نادات. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، توركیا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه. ئێمه دڵنیاین ڕۆژئاوا ده‌ستوه‌ردان ناكات بۆ ڕزگاركردنی كورده‌كان."
سه‌رباری ئه‌وه‌ی توركیا ڕێگه‌ی به پێشمه‌رگه‌دا به خاكه‌كه‌یدا تێپه‌ڕێت بۆ به‌رگریكردن له شاری كۆبانێی كوردنشین له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا (كوردستانی سووریا)، به‌ڵام هیچكات نه‌یویستووه هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده به‌هێز بێت ڕۆڵی گه‌مه‌كه‌رێك له ناوچه‌كه‌دا ببینێت. زۆركات توركیا په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كارتێكی فشار دژ به به‌غدا به‌كارهێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز خواستی ئه‌وه‌ی نه‌بووه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بپچڕێنێت كه له دوای ساڵی 2003 په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و عێراق گرژی به‌خۆیه‌وه بینیوه. ڕه‌نگه هۆكاری دیكه‌ش هه‌بن توركیا بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی ڕێگه‌ی به پێشمه‌رگه دابێت به‌ناو خاكه‌كه‌یدا تێپه‌ڕێت، به تایبه‌ت له‌و كاته‌دا باس له هاوكاریی نێوان داعش و توركیا ده‌كرا، تاكوو له‌و ڕێگه‌یه‌وه بیسه‌لمێنێت ئه‌ویش هاوكاری هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه له شه‌ڕی دژ به داعش.
كاردانه‌وه‌كانی توركیا له‌به‌رابه‌ر ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان زیاتر سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه توركیا وه‌ك بابه‌تێكی ئاسایشی له پرسی كورد ده‌ڕوانێت. له‌م باره‌یه‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا، جه‌خت ده‌كاته‌وه: "بڕیاری ڕیفراندۆم بێ هیچ پرس و ڕایه‌ك له‌گه‌ڵ ئێمه دراوه، ئه‌مه خیانه‌ته له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێمه كه له باشترین ئاستدا بووه." لێره‌وه توركیا زۆر به‌توندی دژی پڕۆسه‌كه وه‌ستایه‌وه و هه‌وڵی له‌باربردنی دا، وه‌ك ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت: "ئێمه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا ڕێگه‌مان به هه‌رێم داوه نه‌وته‌كه‌ی له ڕێگه‌ی توركیاوه بفرۆشێت، هه‌ركات ئێمه سنوور دابخه‌ین داهاته‌كه‌تان له په‌نجه‌ره‌وه ده‌ڕواته ده‌ره‌وه. هه‌ركات بارهه‌ڵگره‌كانمان له باكووری عێراق بوه‌ستن، خواردن و جل و به‌رگتان ده‌ست ناكه‌وێت."
دوای ئه‌نجام دانی ڕیفراندۆمیش توركیا به‌شێكی سه‌ره‌كی بوو له‌و هه‌وڵه ناوخۆیی و هه‌رێمییانه‌ی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ڕیفراندۆم دران كه خۆی له بچوووكردنه‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و لاوازكردنیدا ده‌بینیه‌وه، به تایبه‌ت له ڕووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017 و ڕۆژانی دواتر كه پێشمه‌رگه ناچار به پاشه‌كشێ كرا له ناوچه جێناكۆكه‌كان . هه‌روه‌ها هه‌وڵی داگیركردنی سنووری هه‌رێم و توركیاش درا له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، به‌ڵام شكستی هێنا.
باسی سێیه‌م: له ئاستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
له‌ناو كۆنگرێسی ئه‌مریكادا ده‌نگێكی زۆر هه‌بوون پشتگیری پڕچه‌ككردنی ڕاسته‌وخۆی هێزی پێشمه‌رگه‌یان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ده‌كرد. سیناتۆر تێد كروز (Ted Cruz) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مریكا، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵیت: "پێم وایه زۆر ماناداره ڕاسته‌وخۆ كورده‌كان پڕچه‌ك بكرێن، ئه‌وان سه‌ربازن له‌سه‌ر زه‌وی و شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت ئیداره‌ی ئه‌مریكا دابینكردنی ئامرازی پێویستی بۆیان له تێكشكاندنی داعش دواخستووه. ئه‌مه‌ش هیچ مانایه‌كی نییه و، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا لاواز ده‌كات." هه‌روه‌ها ماركۆ ڕۆبیۆ ((Marco A. Rubio سیناتۆری كۆمارییه‌كان، پێی وایه: "كورده‌كان سه‌لماندیان هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئێمه‌ن له شه‌ڕی دژ به داعش، زۆرێك لێره، له‌ناویاندا “من” جه‌خت له پشتگیریی ڕاسته‌وخۆی كورد ده‌كه‌ینه‌وه."
له مانگی نیسانی ساڵی2015 هه‌ندێك لایه‌نی ناو كۆنگرێسی ئه‌مریكا به هۆی ترسیان له هه‌ژموونی ئێران و كۆنتڕۆڵی به‌سه‌ر حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراقه‌وه، ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسایه‌كیان گه‌ڵاله كرد كه تێیدا حكوومه‌تی ئه‌مریكای پابه‌ند ده‌كرد به پڕچه‌ككردن و ناردنی هاوكاری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، پڕۆژه‌كه له دانیشتی كۆنگرێسدا تاوتوێ كرا و خرایه ده‌نگدانه‌وه، 45 ده‌نگ به نه‌خێر و 54 ده‌نگ به به‌ڵێ، ده‌نگیان به پڕۆژه‌كه دا؛ به‌پێی یاساكانی ئه‌مریكاش، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به بڕیار پێویستی به ده‌نگی 60 كۆنگرێسمانه، له‌به‌رئه‌وه پڕۆژه‌كه ڕه‌د كرایه‌وه و نه‌بوو به بڕیار.
له‌ڕاستیدا، ئاراسته‌یه‌كی به‌هێزیش له ناو ئیداره‌ی سه‌رۆك ئۆبامادا هه‌بوو كاری له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن ته‌نیا له‌گه‌ڵ حكوومه‌نی عێراقدا ده‌كرد، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی پێدانی چه‌ك و ناردنی هاوكاری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، وه‌ك له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه: " “حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ته‌نیا لایه‌نی ڕێگه‌پێدراوه بۆ كڕینی چه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان. ئه‌مریكا چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ته‌نیا به حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌فرۆشێت".
ئیداره‌ی سه‌رۆك ئۆباما به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی دژ به ناردنی ڕاسته‌وخۆی چه‌ك بوون بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، جه‌ختیان له گرنگیی هاوكاریی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كرده‌وه. پشتگیریكردن له یه‌كپارچه‌ییی خاكی عێراق به‌شێك بوو له دیسكۆرسی فه‌رمیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. كۆنگرێسیش جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه: "ناردنی چه‌ك به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ پێشمه‌رگه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا، ناكۆكه له‌گه‌ڵ ستراتیجییه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له شه‌ڕ دژ به داعش و یه‌كگرتوویی خاكی عێراق."
به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان، له وتارێكدا ڕایگه‌یاند: "ئێمه هاوپه‌یمانی دڵسۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانین له ناوچه‌كه‌دا. ئێمه‌ین به ته‌نیا له ناوچه‌كه‌دا ئه‌و هێزه‌مان هه‌یه كه خاوه‌ن ئیراده و ئامرازه بۆ پاراستنی هه‌زاران كه‌س له‌و مه‌ترسییانه‌ی ئه‌و تیرۆرستانه له‌گه‌ل خۆیان هێناویانه، به‌ڵام ئێمه به‌ته‌نیا ناتوانین ئه‌وه بكه‌ین." ئه‌مریكییه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵانی 2006-2007 چه‌ندان جار ئه‌وه‌یان دووپات كردوه‌ته‌وه كه پشتیوانی له عێراقی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن، چونكه هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا دژ به پارچه‌كردنی عێراقن. لێره‌وه كۆمه‌كی ڕاسته‌وخۆی ئه‌مریكییه‌كان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به واتای ناڕاستگۆیی و دروستكردنی دوژمنایه‌تی دێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه، چونكه نه توركه‌كان، نە ئێرانی و ته‌نانه‌ت سعوودی و وڵاتانی كه‌نداویش ئه‌وه قه‌بووڵ ناكه‌ن. پشتگیریكردن له عێراقی یه‌كگرتوو تاكوو ئێستاش ستراتیجێكی نه‌گۆڕه و، ئیداره‌كانی كۆشكی سپی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كه زۆرێك له وڵاتانی ڕۆژئاوا ئه‌ندامن تێیدا وه‌ها له پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه‌یان ده‌ڕوانی ته‌نیا چاره‌سه‌رێكی ئه‌منی به‌په‌له‌یه به‌بێ لێكدانه‌وه بۆ هیچ پێودانگێكی سیاسی وه‌ك بابه‌تێكی ته‌كنیكی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرد. تاكه‌شتێك هه‌موو ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیتییه‌كه به په‌یڕه‌ویكردن له ئه‌مریكا له‌سه‌ری كۆك بوون، پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بوو. ئه‌نگیلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا (Angele Merkel 2005-2021) پێی وابوو: "پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه له دوورمه‌ودادا مه‌ترسییه، به‌ڵام پێویستییه‌كی ناچاریشه." لێره‌وه هاوكاریی سه‌ربازیی ڕۆژئاوا بۆ پێشمه‌رگه مه‌رجدار كرا به مانه‌وه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی عێراقدا.
ده‌نیس ناتالی، توێژه‌ر و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه به سه‌رچاوه‌ی توندبوونه‌وه‌ی ململانێ ئه‌تنیكییه‌كان و گۆڕینی هاوكێشه‌ی هێز ده‌زانێت. ئه‌و پێی وایه سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی دروست كردووه، ئه‌گه‌ر بڕیاربه‌ده‌ستان و پلانداڕێژه‌رانی سه‌ربازی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه له تێكشكاندنی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ته‌واوه‌تی پشت به پێشمه‌رگه ببه‌ستن، پێویسته له ئاڵۆزیی داینامیكییه‌تی هاوپه‌یمانێتییه ناوچه‌ییه‌كانیان تێبگه‌ن، هه‌روه‌ها له‌و به‌ره‌نجامه خراپانه‌ی له مه‌ودای دووردا لێی ده‌كه‌وێته‌وه. دابینكردنی چه‌ك بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌بێ مه‌رج كاریگه‌ری له‌سه‌ر خواستی كورده‌كان ده‌بێت، هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕێت و ململانێكان توندتر ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به سه‌رچاوه‌ی سروشتی و ناكۆكی له‌سه‌رن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
مایكڵ گانته‌ر، پێی وایه حكوومه‌تی عێراق نایه‌وێت پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكرێت، چونكه كورد خواستی جیابوونه‌وه‌ی له عێراق هه‌یه و ده‌بنه مه‌ترسی بۆ ده‌وڵه‌ت. له‌به‌رئه‌وه ئه‌مریكییه‌كانیش دوچاری سه‌ختی ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌لانی كه‌مه‌وه حكوومه‌تی به‌غدا ناچار بكه‌ن چه‌كی پێویست بۆ پێشمه‌رگه دابین بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا خۆیشی ئه‌م كاره بكات، ڕووبه‌ڕووی دژایه‌تیی به‌غدا ده‌بێته‌وه، چونكه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ پارچه‌كردنی عێراق لێی ده‌ڕوانێت.
به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا دڵنیایی ئه‌وه‌یان داوه ئه‌و چه‌كانه‌ی تاكوو ئێستا به پێشمه‌رگه دراوه هیچ له هاوكێشه‌ی سه‌ربازیی له ناوچه‌كه ناگۆڕێت، چونكه ئه‌و لیوایانه‌ی پێشمه‌رگه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پڕچه‌ك كراون ته‌نیا هێزی پیاده‌ی سنووردارن و توانایی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشیان هه‌یه، به‌ڵام خاوه‌ن چه‌كی قورسی ئه‌وتۆ نین بتوانن شه‌ڕی سوپایه‌كی هاوشێوه‌ی سوپای عێراق بكه‌ن. نه‌بوونی تانك و چه‌كی دژه فڕۆكه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشمه‌رگه ته‌واوكه‌ری سوپای عێراق بێت، نه‌ك هاوته‌ریب یاخود ڕكابه‌ری بێت.
پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان ئاڵنگاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌بێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ستراتیجیی ئه‌مریكا له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه په‌یوه‌سته به هاوكێشه‌ی عێراقی و هه‌رێمییه‌وه، تاكوو ئێستاش سیاسه‌تی ئه‌مریكا پشتگیریكردنه له عێراقێكی یه‌كگرتوو. هه‌روه‌ها هانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌دات، وێڕای ئه‌مه‌ش له‌ناو ئه‌مریكادا ئه‌و ده‌نگانه كه‌م نین داوای پشتگیریكردنی ڕاسته‌وخۆی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه له داهاتوودا حكوومه‌تی هه‌رێم بتوانێت له‌ڕێگه‌ی په‌یڕه‌ویكردنی سیاسه‌تێكی تایبه‌ته‌وه ئه‌و ده‌نگانه زۆر و به‌هێزتر بكات كه له‌ناو ئه‌مریكادا پشتگیری له كورد ده‌كه‌ن.
به‌ره‌نجام
گۆڕان له خه‌سڵه‌ت و ئامانجه‌كانی تیرۆریزم، گۆڕانكاری به سه‌ر شێوازی كاركردن و سیاسه‌تی زلهێزیكی وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش هێنا له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا. سه‌رهه‌ڵدانی داعش و فره‌وانبوونی هه‌ڕه‌شه‌كان به هۆی ڕاگه‌یاندنی خیلافه‌ته‌وه، وای له ئه‌مریكا كرد بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره ناده‌وڵه‌تییه‌كان بكات. ئه‌مه‌ش لێكه‌وته و شێوازی كاركردنی جیاوازی له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا هێنایه كایه‌وه کە ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه پوختی بكه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ستراتیجییه‌تێكی سه‌ربازیی داینامیكی و له هه‌مانكاتدا نه‌گۆڕی به‌رانبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، چونكه ناوچه‌كه به‌شێكه له دیدگای ستراتیجیی دوورمه‌ودای واشنتۆن و چه‌ندان پرسی فره ڕه‌هه‌ند هه‌ن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێگه و ده‌ستڕۆیی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ناوچه‌كه و دونیادا دروست ده‌كه‌ن.
دووه‌م: به‌ر له ده‌ركه‌وتنی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌بوو به‌تایبه‌ت دوای ساڵی 2003 كه به چه‌ندان قۆناغدا تێپه‌ڕیوه. كۆمه‌ڵێك بگۆڕ و فاكته‌ریی ئاسایشی و سیاسی هۆكار بوون بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه کە گرنگترینیان ئاڵنگاری تیرۆریزمه له عێراق. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ڕۆڵی گرنگی له دابینكردنی ئاسایش له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌بوو، هاوكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌مریكییه‌كانیش بوو له به‌گژداچوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كاندا.
سێیه‌م: ده‌ركه‌وتنی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و بوونی به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتۆن، په‌یوه‌ندیی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستانی برده قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر و زیاتر ڕه‌هه‌ندێكی سه‌ربازی به‌سه‌ردا زاڵ بوو. بوونی پێشمه‌رگه له هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی دژ به داعش، هاوكارێكی گرنگ بوو له جێبه‌جێكردنی ستراتیجیی واشنتۆن (نه‌بوونی سه‌رباز له‌سه‌ر زه‌وی) بۆ تێكشكاندنی خیلافه‌ته‌كه‌ی داعش.
چواره‌م: په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ره به كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر كه وای كردووه بكه‌وێته چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌ربازیی دوولایه‌نه. به‌هێزكردن و به‌ره‌وپێش بردنیشی په‌یوه‌سته به فاكته‌ری گۆڕانكاری له سیاسه‌تی ئه‌مریكا له هه‌مبه‌ر عێراق و پارێزگاریكردن له ئاماده‌یی سه‌ربازیی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پێنجه‌م: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی بونیادنانی په‌یوه‌ندیی هاوپه‌یمانییه‌تیی ستراتیجیی درێژخایه‌ن به هۆی كاریگه‌ریی فاكته‌ری عێراقی له‌لایه‌ك و، دۆخی ناوخۆیی و جه‌مسه‌رگیریی هێزه سیاسسیه‌كانی ناو هه‌رێم له‌لایه‌كی دیكه‌وه.
شه‌شه‌م: په‌یوه‌ندیی سه‌ربازیی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان به پله‌ی ئیمتیاز به‌رجه‌سته‌بوونی ئامانجه ستراتیجی و سه‌ربازییه‌كانی واشنتۆنه له عێراق و ناوچه‌كه. پشتبه‌ستن به هێزی پێشمه‌رگه له ڕێگرتن له پێشڕه‌وییه‌كانی داعش، به‌شێكی گرنگ بوو له جێبه‌جێبوونی ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزمدا.
حه‌وته‌م: ستراتیجییه‌تی سه‌ربازیی ئه‌مریكا ته‌نیا له سنووری په‌یوه‌ندیی سه‌ربازیی نێوان هه‌رێم و واشنتۆن ناوه‌ستێت، به‌ڵكوو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی زلهێز كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندیی ئاڵۆزی هه‌یه، سه‌رباری چه‌ندان بنكه‌ی سه‌ربازیی له ناوچه‌كه‌دا. بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ی كیانه سیاسییه‌كه‌ی، ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان باشتر په‌ی به ئاڵۆزیی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ببات.
سه‌رچاوه‌كان
كوردی
- شوان ئه‌حمه‌د. 10 ساڵ پاش 11 سێبته‌مبه‌ر، چاپخانه‌ى ئاراس، هه‌ولێر 2012.
- زوبێر ڕه‌سوڵ ئه‌حمه‌د. هه‌رێمى كوردستان و دراوسێكانی، چ جۆره په‌يوه‌ندييه‌ك؟چاپخانه‌ی ڕۆكسانا، چاپی يه‌كه‌م 2022.
- بریان ڕۆبه‌رت گیبسن. ئه‌رێ كورد بوونه به‌رده‌باز؟ سیاسه‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریكا، عێراق، كورد و جه‌نگی سارد. وه‌رگێڕانی: شه‌فیقی حاجی خدر، له بلاوكراوه‌كانی تۆڕی هه‌واڵی ژیان، چاپی یه‌كه‌م 2019.
عه‌ره‌بی
- نعوم تشومسكي. 9/11 من ايلول، الارهاب و الارهاب المضاد، ترجمة، ريم منصور الاطرش، درا الفكر، الطبعة الاولى، دمشق 2003.
- الدكتور شمال حسين. القوة و السياسة الخارجيية الامريكية ما بعد 11 سيبمر 2001، مطبعة كنج، السليمانية 2017.
- خالد التزاني. تحولات الظاهرة الارهابية بعد احداث 11 سيبتمبر 2001، مجلة التطرف و الجماعات المسلحة، السنة2، العدد 3، ايار 2020.
- يفجيني بريماكوف. العالم بعد 11 سيبتمبر و غزو العراق، تعريب، عبدالله حسن، مكتبة العبيكان، الرياض 2004.
- واثق السعدون. الاستراتيجية العسكرية الامريكية في عهد الرئيس جورج والكر(دبليو)بوش 2001-2009، ortadogu etutleri، Yıl 2020، Cilt 12، Sayı 1، 118 - 138، 30.06.2020.
- أ.م.د.صباح عبدالرزاق كبة. المحافظون الجدد و الدعوة لهيمنة القوة العسكرية الامريكية عالميا، مجلة علوم اليساسية، كلية العلوم السياسية، جامعة بغداد العدد 57، السنة 2019.
- د.عبدالواحد الجاسور. المرجعية الفكرية للخطاب السياسي- الاستراتيجي مابعد الحادي عشر من ايلول /سيبتمبر 2001، در النهضة العربية، لبنان- بيروت 2006.
- اريك لوران. عالم بوش السري، الديانة و المعتقدات، الاعمال و الشبكات السرية، ترجمة، سوزان قازان، دار الخيال، بيروت 2003
- مداني ليلة. البعد العسكري في سياسة الخارجية الامركية، المجلة الجزائرية للسياسات العامة، العدد 4، السنة 2014.
- الدكتور فواز جرجس. أوباما و الشرق الاوسط، نهاية العصر الامريكي؟ نقله الى العربية، د.محمد شيا، مركز دراسات وحدة العربية، بيروت 2014.
فارسی
- سيد شمس الدين صادقي، قدرت احمديان، عليرضا مومن صفايي: تأثير تحولات سياسي و ژئوپلتيک کردستان عراق بر امنيت ملي جمهوري اسلا‌مي ايران و نقش تأثيرگذار آمريکا و اسرائيل در آن (براساس مکتب کپنهاگ و مجموعة امنيتي منطقه اي).مجله سياست و روابط بين الملل، دورة 6 ، شمارة 3 ، پاييز و زمستان 1398
English
- John J. Mearsheimer and Stephen M. Walt. The Case for Offshore Balancing. foreign affairs، July/August 2016. P82.
- Amentahru Wahlrab. Realism، Security، and Democracy، A 'Sophisticated' Realist Critique of the War on Terrorism، Critique: a worldwide student journal of politics، spring 2003، p3.
- Ervand Abrahamian: The US media، Huntington and September 11، Third World Quarterly، Vol 24، No 3، carfax publishing 2003.
- G. Thomas Goodnight. STRATEGIC DOCTRINE، PUBLIC، DEBATE AND THE TERROR WAR، University of Southern California، Annenberg School of Communication 2006.
- Richard N. Haass. The Irony of American Strategy: Putting the Middle East in Proper Perspective، Foreign Affairs ، MAY/JUNE 2013، Vol. 92، No. 3 (MAY/JUNE 2013.
- Khorsheed، Hussein M.. The Role of Subnational Forces in Combating Terrorism During Civil War: The Case of Peshmarga of Kurdistan Region-Iraq Against ISIS (20142017). Master thesis، Naval Postgraduate School، March 2020.
- MICHAEL M. GUNTER. The Five Stages of American Foreign Policy towards the Kurds، Insight Turkey Vol. 13، No. 2 ، 2011.
- Arming Iraq’s Kurds. Fighting IS، Inviting Conflict. Crisis Group Middle East Report N°158، 12 May 2015.
- Kamal Chomani. Big brother is watching، Evolving relations between Iran and the Kurdistan Region of Iraq. CRU Policy Brief. Clingendael. March 2022.
- Georg Lofflman. The Obama Doctrine and Military Intervention، Perciptions، Spring-Summer 2019، XXIV، Number 1.
- Lawen Hawezy. U.S. Military Cooperation with Kurdistan’s Peshmerga. Master Thesis، THE FLETCHER SCHOOL. 12 july 2015.
- Daniel W. Drezner. Does Obama Have a Grand Strategy? Foreign Affairs ، July/August 2011، Vol. 90، No. 4.
سه‌رچاوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان
- The National Security Strategy Of The United States Of America، September 2002. https://georgewbush-whitehouse.archives.gov/nsc/nss/2002. Retrieved 03/02/2022
By Keir A. Lieber، Robert J. Lieber: The Bush National Security Strategy، An Electronic Journal Of US Department Of State، Vol 7، No 4، December 2002.
- The National Security Strategy Of The United States Of America، September 2002. https://georgewbush-whitehouse.archives.gov/nsc/nss/2002. Retrieved 03/02/2022.
- Barack Obama: My plan for Iraq. The New York Times. July 14، 2008.
https://www.nytimes.com/2008/07/14/opinion/14obama.html Retrieved 11/03/2022.
https://obamawhitehouse.archives.gov/sites/default/files/rss_viewer/national_security_strategy.
- رندة العمري. عقيدة أوباما: بين الواقعية والمثالية، رسالة الماجستر، جامعة النهرين، سنة 2016-2017. منشورة على الموقع : https://fada.birzeit.edu/bitstream/20.500.11889/5961/1/E907.U43%202016.
Retrieved 11\03\2022
- فوَّاز جرجس. أسس ومرتكزات سياسة أوباما الخارجية في ولايته الثانية. مركز الجزيره للدراسات 31 Jan، 2013
https://studies.aljazeera.net/en/node/3495 Retrieved 12/03/2022
- د. شيرزاد النجار. استراتيجية اوباما و " القيادة من الخلف" گولان ميديا 22 سيبتمبر 2014. https://gulanmedia.com/ar/story/106905/1621543012-241 Retrieved 13/02/2022
- أوباما: "داعش" خطر على العراق وتهديد للمصالح الأمريكية. بي بي سي، 14 حزيران 2014 https://www.bbc.com/arabic/middleeast/2014/06/140614_iraq_obama_review_options
Retrieved 13/05/2022
- محمد عبدالعال عيسى. الاستراتيجية الامريكية في حرب على"داعش" و حدود الفاعلية. مركز الروابط للبحوق و الدراسات الاستراتيجية، 5 اغسطس، 2016. https://rawabetcenter.com/archives/30545
Retrieved 29/04/2022.
- Gen. Gordon R. Sullivan، Gen. James M. Dubik: no boots on the ground is mantra not strategy. Association of the United States Army، 18/03/2022. https://www.ausa.org/articles/%E2%80%98no-boots-ground%E2%80%99-mantra-not-strategy . Retrieved 13/ 05/ 2022.
- د. سيف الهرمزي. اخفاقات الاستراتيجية الامريكية في محاربة داعش. المستقبل للابحاث و الدراسات المتقدمة، 23 يناير، 2015. Retrieved 12/04/2022 https://futureuae.com/ar/Author/Index/95. .
- Denise Natali: Counting on the Kurds، The Peshmerga’s Prospects Against ISIS. April 22، 2015. https://www.foreignaffairs.com/articles/middle-east/2015-04-22/counting-kurds. Retrieved 07/05/2022.
- Arms For Kurdish Peshmerga to affect military balance. DW، 13/08/2014. https://www.dw.com/en/arms-for-kurdish-peshmerga-to-affect-military-balance/a-17853077
Retrieved 12/04/2022.
- Readout of U.S. Under Secretary of Defense for Policy John C. Rood Visit to Iraq. U.S. Department of Defense، Nov 26، 2019. https://www.defense.gov/News/Releases/Release/Article/2026628/readout-of-us-under-secretary-of-defense-for-policy-john-c-rood-visit-to-iraq. Retrieved 04/05/2022.
- United States strategy to defeat the Islamic state in Iraq، one hundred thirteens congress، second season، 17 sept 2017. https://www.govinfo.gov/content/pkg/CHRG-113shrg95102/html/CHRG-113shrg95102.htm . Retrieved 12/05/2022.
- Michael knights: Iraqi Kurdistan: The middle east’s next” Little Sparta”. The Washington Institute. https://www.washingtoninstitute.org/policy-analysis/iraqi-kurdistan-middle-easts-next-little-sparta. Retrieved 10/05/2022.
- Hamdi Malik: US continues buildup of Iraqi Kurdish forces. . AL-MONITER، Mar 12، 2017 https://www.al-monitor.com/originals/2017/05/iraq-kurdistan-us-peshmerga.html. Retrieved 10/05/2022.
- Department of Defense Press Briefing by General Townsend via teleconference from Baghdad، Iraq. U.S. Department of Defense 31 Aug 2017. https://www.defense.gov/News/Transcripts/Transcript/Article/1297228/department-of-defense-press-briefing-by-general-townsend-via-teleconference-fro .Retrieved 08/05/2022.
- Trump: Some are great fighters، others are not — the Kurds are. Rudaw، 27/09/2018. https://www.rudaw.net/english/world/27092018-amp. Retrieved 1/04/2022.
ڕێكار عه‌زی. ئه‌و ژه‌نه‌راڵه‌ى پێشمه‌رگه‌ى به "متمانه‌پێكرا و به‌توانا" ناوبرد، بوو به فه‌رمانده‌يى فه‌رمانده‌يى ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مريكا. ڕووداو، 03\04\2022. https://www.rudaw.net/sorani/world/0304202223
.Retrieved 13/05/2022
- د. سه‌ردار عه‌زيز. پێشمەرگە وەک پردى پەيوەندى کوردستان و دنيا. ناوه‌ندى توێژينه‌وه‌ى ڕووداو، 17\03\2021. https://www.rudaw.net/sorani/opinion/170320211 Retrieved 07/04/2022.
- United States strategy to defeat the Islamic state in Iraq and the levant، one hundred thirteens congress، second season، 17 sept 2014. https://www.govinfo.gov/content/pkg/CHRG-113shrg95102/html/CHRG-113shrg95102.htm Retrieved 29/03/2022.
- Fred Kaplan: The Case for Helping the Kurds، A thriving Kurdistan is necessary for a democratic Iraq. SLATE، Aug 12، 2014. https://slate.com/news-and-politics/2014/08/isis-and-kurdistan-the-future-of-iraq-depends-on-a-thriving-kurdish-population.html. Retrieved 08/05/2022.
.
- زيباري يكشف نسبة الكرد في الجيش العراقي. بغداد اليوم، 04\04\2019. https://bit.ly/3xoZQci 01/06/2022.Retrieved.
- فارس الخطاب. اكراد العراق و الحرب على الداعش. الجزيرة 11\11\2014. https://bit.ly/3zhx3YJ . Retrieved 01/06/2022.
- قتادة الطائي. تسليح الامريكا للسنة و الاكراد..هل يشكل حلا ام يبدأ معضلة؟ الخليج اونلاين، 30\04\2015. https://bit.ly/3MrCbfV. Retrieved 02/06/2022.
- تسليح امريكي جديد يزعج حلفاء ايران. https://bit.ly/3xnvFT4 . Retrieved 02/06/2022.
- عبدالحميد الزيباري. وزارة الدفاع العراقية تطالب البيشمركة الكردية باعادة اسلحة النظام العراقي السابق. المونيتر يونيو 28، 2013. https://www.al-monitor.com/ar/contents/articles/originals/2013/06/iraq-asks-krg-for-pre-saddam-weapons.html#ixzz7U9U7NNZH. Retrieved 25/05/2022.
- ناصر شديد. توتر بين البيشمركة و الجيش مع اقتراب معركة الموصل. الجزيرة، 25\08\2016. https://bit.ly/3xrAavC. Retrieved 02/06/2022.
- البيشمركة تنتقد تجاهل العبادى لدورها بهزيمة تنظيم الدولة. الجزيرة، 10\12\2017. https://bit.ly/3xwaJIv Retrieved 03/06/2022.
- علا‌ء حسن. تسليح اقليم كردستان يزعج الحكومه العراقيه. الجزيرة، 21\08\2014. https://bit.ly/3Nsi5Ds. Retrieved 17/05/2022.
- كمكهاى تسليحاتى امريكا به پيشمرگها براى چيست؟ خبرگزارى جمهوره اسلامى، 22 خرداد 1400. https://bit.ly/3xpInAJ . Retrieved 12/06/2022.
- فرزين نديمي. ايرات تستعرض عضلاتها بعد استفتاء الكردي. معهد واشنطن للسياسة الشرق الادنى. 10 اكتوبر 2017.
https://www.washingtoninstitute.org/ar/policy-analysis/ayran-tstrd-dlatha-bd-alastfta-alkrdy . Retrieved 22/05/2022.
- Lauren Carroll: Ted Cruz says Obama refuses to directly arm Kurds in ISIS fight. POLITIFACT Feb 8،2015. https://www.politifact.com/factchecks/2015/feb/08/ted-cruz/ted-cruz-says-obama-refuses-directly-arm-kurds-isi/ Retrieved 10/05/2022.
- Hamdi Malik: Ibid.
- الشيوخ الامريكى يرفض تسليح البيشمركة و بغداد ترحب. الخليج اونلاين 17\06\2017. https://bit.ly/3xeR5Av. Retrieved 05/06/2022.
- اسامة مهدي:.كارتر بحث مع البارزانى تسليح و تدريب قوات البيشمركة. ايلاف 25\ يوليو\2015. https://elaph.com/Web/News/2015/7/1026227.html. Retrieved 27/05/2022.
- Masoud Barzani: Kurds Need More Help to Defeat the Islamic State. Kurdistan Region Presidency 11/08/2014
https://presidency.gov.krd/krp/english/articledisplay.aspx?id=fTaVN3fUzP4= Retrieved 07/06/ 2022.
- چرا آمريکا تسليحات را مستقيما به کردستان نمى فرستد؟ سبوتنبك فارسى 24\03\2015 https://ir.sputniknews.com/20150324/53508.html. Retrieved 12/05/2022.
- علي السراي. هل يتحول سلاح الغربي" قنبلة الموقوتة" في اقليم كردستان؟ مصر العربية، 07\ اكتوبر\2014 https://bit.ly/3av1RuG. Retrieved 27/05/2022
Copyright ©2024 awezjournal.com. All rights reserved